ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پۆکێتینۆ گەشتی پاریسی کردووە

یاریگا
ماوریسیۆ پۆکێتینۆ، راهێنەری ئارجێنتینایی بە مەبەستی واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، گەشتی ئەم وڵاتەکەی کردووە.

ماڵپەری رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی بڵاویکردووە راهێنەرەکەی پێشووی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دوای رازی بوونی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی شازادەکان، ئەمڕۆ گەشتی پاریسی پایتەختی وڵاتەکەیانی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت رۆژی یەک شەممەی داهاتوو گرێبەستەکەی واژۆ بکات و دواتریش لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەست بە ئامادەکارییەکان دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە پۆکێتینۆ لەگەڵ کارگێری یانەکەی گفتوگۆی کردووە بۆ چەندین یاریزانێک بۆ یانەکەیان.

Back to top button