ئیسپانیا

لە قۆناغێکدا ڕیاڵ ڕەتی کردۆتەوە بەم بڕە پارەیە هالاند بگوازێتەوە!

یاریگا- زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پێشتر و لە قۆناغێکی جیاوازدا و، بە هۆکاریتر ڕیاڵ مەدرید ڕەتی کردۆتەوە ئێرلینگ هالاند بگوازێتەوە قەڵای سپی.

بە گوێرەی هەواڵێکی “مارکا”ی ئیسپانی، یانە شاهانەکە لەو هەوڵانەی پاشگەز بۆتەوە کە پێشتر و لە سەروەختی یاریکردنی ئەستێرە نەرویجیەکە بۆ یانەی مۆڵدەی وڵاتەکەی، بۆ ناوبراو ناویەتی و پاشەکشێی کردووە لە گواستنەوەی، کە وەک مارکا دەڵێت تەنها نرخی هەشت ملیۆن یۆرۆ.

لە ئەنجامی تەواونەکردنی ئەو گرێبەستە، یانەی ساڵزبێرگی نەمسایی بارودۆخەکەی قۆستۆتەوە و سەرەنجام بەو بڕە پارەیە هلاندی دەست کەوتووه.

مارکا هۆکاری پاشەکشێی ڕیاڵ لە گۆڵکارە نەرویجییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە مێرەنگی ئەوکات وای پەسەند کردووە لەبری هالاند، ئامانجە لەپێشینەکانی لە یاریزانه لاوەکانی خولی بەڕازیلیدا بەدی بهێنێت. لەوانەش ڤینیسیوس جونیۆر، ڕۆدریگۆ ڕێنیێر جیسۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button