خوله‌کانی دیکە

کلایڤێرت: کەوتنی نوری عەبدولحەق ناخۆشترین ساتی ژیانم بوو

یاریگا-جەستن کلایڤێرت کوڕی پاتریک کلایڤێرتی ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی هۆڵەندا باسی ساتی کەوتن و لەهۆش خۆچوونی هاوڕێ و هاتیمەکەی دەکات لە ئەجاکس.

جەستن  کە ئێستا یاری بۆ لایپزیگی ئەڵمانی دەکات سەبارەت بە رووداوەکەی ٢٠١٧ وتی “ناخۆشترین ساتی ژیانم بوو،  باوەڕم نەدەکرد بەوەی روویدا، چرکەیەک بەیەکەوە گاڵتەمان دەکرد و پێدەکەنین، چرکەیەک دواتر هەموو شتێک گۆڕا، ئەوە فێری کردم زیاتر نرخی ژیان بزانم چونکە لە  هەموو ساتێکدا دەکرێت هەموو شتێک بگۆڕێت”.

لە ساڵی ٢٠١٧دا لە کاتی یارییەکی دۆستانە نوری عەبدولحەقی یاریزانی ئەجاکس  تووشی نۆبەی دڵ هات، ناوبراو سێ ساڵ بە بێ هۆشی مایەوە تاوەکو ساڵی رابردوو هۆشی هاتەوە بەڵام هەرگیز نەیتوانی بگەڕێتەوە یاریگاکان و دەبێت خێزانەکەی هەمیشە چاودێری باری تەندروستی بکەن.

 

Image result for AMIN ABDULHAK NOURI KLUIVERT

بابەتی زیاتر

Back to top button