ئیسپانیا

فەرمی: بەنزیمە لە یارییەکەی شەممە دوورخرایەوە

یاریگا-کەریم بەنزیمە لە یارییەکەی سبەی شەممە بەرامبەر ریاڵ ڤالۆدۆلید بەشداری ناکات.

دوێنێ راگەیەندرا بەنزیمە تووشی پێکان هاتووە لە کاتی مەشقەکان ئەمڕۆش مەدرید پێکهاتەی بانگهێشتکراوی یانەکەی راگەیاند و ناوی گۆڵکارە فەڕەنسییەکەی تێدانیە.

بەمەش قەیرانی پێکانەکانی قەڵای سپی قوڵتربووەوە و ئەو یانەیە بۆ یارییەکەی سبەی تەنیا ١١ یاریزانی تیمی یەکەمی ئامادەیە (بێ گۆڵپارێزەکان).

مەدرید بۆ ئەم یارییە پێویستی بە بردنەوەیە تاوەکو جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید کەمبکاتەوە بۆ سێ خاڵ بەشێوەیەکی کاتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button