ئینگلتەرا

ئانچلۆتی وەڵام دەداتەوە بە ڕێژەی چەند ڕۆدریگێز ئامادەیە بۆ بەرامبەر لیڤەرپول

یاریگا- کارلۆ ئانچلۆتی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی لیڤەرپول ئەنجامدا و تێیدا باسی لە ڕێژەی بەشداری پێکردنی خامیس ڕۆدریگێزی کرد.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک کە لێی پرسی بۆچی لە یارییەکە مان سیتی، ڕۆدریگێز لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە. ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە گوتی: “چونکە لە یارییەکەی فوڵهام [هەفتەی پێش یارییەکەی مان سیتی] تووشی پێکان هاتبوو، بەڵام ئێستا ئامادەیە.”

ڕۆژنامەنووسەکە لە پرسیار کردن بەردەوام دەبێت و دەپرسێ: “ئەو ئامادەییەی هەیە کە بە ڕێژەی ٪100 سەرەکی بێت؟” کارلۆ ئەنچلۆتی لێرەیش نایەوێ پلانی پێشوەختەی ئاشکرا بکات لەسەر پێکهاتەکەی و بە زمانێکی هەم گاڵتەئامێز و هەمیش لێزانانە دەڵێ: نەخێر، بە ڕێژەی ٪99″

وابڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە میانی هەفتەی 25ی یارییەکانی خولی ئینگلیزی له دێربی مێرسیساید ئیڤەرتۆن پێشوازی لە لیڤەرپوڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button