ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

کاسێمیرۆ وەکو باشترین یاریزانی ئەمریکا لە ئیسپانیا دیاریی کرا

یاریگا
کاسێمیرۆ، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەکو باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین بەشداری لە خولی ئیسپانیا دیاریی کرا.

ئاژانسی EFE ئیسپانی ساڵانە راپرسی بۆ دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی ئەمریکای باشوور لە خولی وڵاتەکەیان راپرسی دەکات، بۆ ساڵی 2020 ناوەڕاستکاری شایانەکان توانی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت و وەکو باشترین یاریزان دیاریی کرا و پێش لیۆنێل میسی یاریزانی بارسێلۆنا کەوت.

کاسێمیرۆ ساڵی رابردوو لەگەڵ یانەی ریال مەدرید توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و لەگەڵ یانەکەی بووە پاڵەوانی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button