ئینگڵته‌را

فەڕمی: مانچستەر یۆنایتد ڕۆشتنی هێرێرای ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەڕمی ڕۆشتنی هێرێرای لە ڕیزەكانی ڕاگەیاند لە كۆتایی وەرز.

پەیامی ماڵئاوایی هێرێرا بۆ یانەكەی: مانچستەر یۆنایتد لە دڵمدایە، لە یەكەم ڕۆژەوە كاتێك یەكەمجار ئەو درێسەم پۆشی ئەو هەستەم هەبوو.

هەروەها ووتی: ئەو یانەیەكە بە هەزاران هاندەری هەیە، كە هەمووان ڕێزی یاریزانەكان دەگرن، ئەوانیش ئەوەی لە توانایاندا بێت دەیكەن بۆ یانەكە، هەست بە شانازی دەكەم كە هاندەران منیان بە باشترین یاریزانی وەرز دەستنیشان دەكەن، هەموو كاتێك كە یاری دەكەین لە بردنەوە و دۆڕان بە جوانی ئاست و پلە و پایەی یانەكەمان دەزانی.

لە كۆتاییدا ووتی: هەرگیز ئەوە لە بیر ناكەم كە 200 یاریم بەو درێسەقە ئەنجامداوە، یاریكردنم بۆ باشترین یانەی ئینگلتەرا شانازیەكی گەورەیە، سوپاس بۆ ئەو پێنج ساڵە نایابە.

بابەتی زیاتر

Back to top button