ئه‌وروپا

ئەستێرەیەكی پاریس دزی لێكرا

یاریگا-

ئەندێر هێرێرا ناوەڕاستكاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە ساتی گەڕانەوەی بەرەو ماڵەكەی خۆی بە هەڕەشەكردن بە چەك دزی لێكرا.

بەپێی زانیاریەكانی ” زە سەن ” هێرێرای یاریزانی پاریس سان جێرمان دزی لێكراوە و مۆبایلەكەی و جانتاكەی دزراوە لەلایەن ئافرەتێكەوە لە كاتی وەستان لە ترافیكدا.

هەروەها RMC دووپاتیكردەوە كە هێرێرا سكاڵای تۆمار كردووە لە كەسێك كە تەنورەیەكی سور وقەمیسێكی ڕەشی لەبەردا بووە و لە چلەكانی تەمەنیدا بووە لە كاتی وەستان لە ترافیكدا هاتووەتە نێو سەیارەكەی یاریزانەكەوە و شتەكانی بردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button