ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: گرینوۆد گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا
ماسۆن گرینوۆد، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڵاویکردووە، دوسی پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لە پێکهاتەیان، بریاردرا گرێبەستی گۆڵکارە لاوەکەی یانەکەیان بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە، واتە تاوەکو ساڵی 2025 نوێکرایەوە، لەگەڵ مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەی یەکساڵی دیکەش.

گرینوۆد وەرزی رابردوو لە تیپی لاوانی یانەکەیەوە بانگهێشتی تیپی یەکەم کراوە و ئەم وەرزە لە کۆی 29 یاریی لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، چوار گۆڵ و پێنج ئاسیستی هەیە.

Back to top button