ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

یاریزانێکی دیکە لە ئینگڵتەڕا خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەست هێنا

یاریگا
ماسۆن گرینوۆد، هێرشبەری لاوی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەڕا وەکو باشترین یاریزانی دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە هێرشبەرە لاوەکەی شەیتانە سوورەکان توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی گەڕی شەشەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، ئەو یاریزانە لە یاری یانەکەی توانی دوو گۆڵ بەرامبەر یانەی ئالکماری هۆلەندی تۆمار بکات.

گرینوۆد بووە یەکەم یاریزانی لاوی مێژووی یانەکەی لە یارییەکی خولە ئەوروپییەکان دوو گۆڵ تۆمار بکات.

Back to top button