ئینگلتەرا

ئاڵدریج: هەرگیز قەیرانی لەم جۆرەی لیڤەرپوولم لە ژیانمدا نەبینیوە

یاریگا-جۆن ئاڵدریج ئەستێرەی مێژوویی لیڤەرپوول قەیرانی ئاست و ئەنجامی ئێستای لیڤەرپوول بە شتێکی سەرسوڕهێنەر و نەبینراو باس دەکات.

ئاڵدریج ناسراو بە ئاڵدۆ بۆ سەندای وۆڵد لە پاش شکستەکەی ریدز بەرامبەر لێیستەر نوسیوییەتی “ئەوەی سەرەتا وا دەبینرا ئاست دابەزینێکی کاتییە، ئێستا بووەتە قەیرانێکی راستەقینەی گەورە. لە ژیانمدا لە تۆپی پێ هەرگیز نەمبینیووە یانەیەک لە لوتکەوە بە ماوەیەکی وەها کەم بەو جۆرە ئاستی داببەزێت. پاش ئەوەی شکستییان بە کریستاڵ پاڵاس هێنا بە ئەنجامی ٧-٠ بەر لە کریسمس، بەشێوەیەکی سەیر ئاستییان دابەزیووە و هەرچەند بیر دەکەمەوە ناگەمە ئەنجام چی روویدا. هەندێک جار یاریزانانی لیڤەرپوول ماندوێتییان پێوەدیارە، رەنگە ئەوەش هۆکارەکەی ئەوە بێت سێ وەرزی دوای یەکە کڵۆپ پشت بەهەمان پێکهاتە و یاریزان دەبەستێت بێ پچڕان، هەرجەند ئەمەش بەتەواوی روونی ناکاتەوە. چۆن دەکرێت لە تیمێکەوە کە وا دەربکەوێت هەرگیز نادۆڕێن بگات بەوەی لە کۆتا هەشت یاری پریمەرلیگدا تووشی پێنج شکست بێن”.

ئاڵدریج لە ٨٣ یاریدا خاوەنی ٥٠ گۆڵ بووە بۆ لیڤەرپوول لە ساڵانی ١٩٨٠ دا و لە تەواوی کاروانی وەرزشی خۆی ٣٦٣ گۆڵی لە ٦٧٣ یاریدا تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button