ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام لە ئەڵمانیا بەدوای راهێنەرێکی نوێ دا دەگەڕێت

یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز چاودێری  جولیان نەیجڵسمان دەکات بۆ جێگرتنەوەی خۆزێ مۆرینهۆ.

بەگوێرەی ئەتلەتیک ئاستە ناجێگیرەکەی تۆتنهام وایکردووە، یانەکە بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێت لەباری بەردەوامی ئاستە خراپەکەی ئەو یانەیە، نایجڵسمان پارساڵ توانی لایپزیگ بگەیەنێتە  قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکان و شکستییان بە تۆتنهام هێنا لە رێگەیاندا.

ئەوەی پڕوپاگندەکەی بەهێزترکردووە، لێدوانێکی ئەمڕۆی جولیانە، کە وتبووی ئارەزووی ئەوە دەکات لە پریمەرلیگ کار بکات.

سپێرز و مۆرینهۆ بە ئاستێکی بەرز لەم وەرزەدا دەستییان پێکرد و میدیاکان وەکو پاڵێوراو بۆ بردنەوەی پریمەرلیگ ناوزەندیان دەکرد بەڵام ئێستا سپێرز لە پلەی نۆیەمدایە و لە کۆتا پێنج یاری پریمەرلیگ تووشی چوار شکست هاتوون.

لە باری دوورخستنەوەی مۆرینهۆدا، بەگوێرەی گرێبەستی نێوانیان تۆتنهام دەبێت سەرجەم موچەی خۆزێ بدات تاوەکو کاتی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی ٢٠٢٣دا. موچەی خۆزێ  ١٥ ملیۆن پاوەندی ساڵانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button