چامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا-

ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات.

لە لیستەكەدا هەردوو یاریزان ئەنخێل دی ماریا و نەیمار دا سێلڤا نابیندرێن بەهۆی پێكانەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس سان جێرمان بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا:

ناڤاس ، ڕیكۆ ، لیتیلەر ، فلۆرێنزی ، باكەر ، كیهرەر ، ماركینهۆس ، دیالۆ ، كورزاوا ، كیمبیپی ، پاریدیس ،ڕافینها ، ڤیراتی ، دانیلۆ ، هیرێرا ، گانا ، دراكسلەر ، میچۆو، كین ، سارابیا ، مباپێ ، ئیكاردی.

بابەتی زیاتر

Back to top button