ئینگلتەرا

گوندۆگان : دەمەوێت لە مان سیتی واز لە یاریکردن بهێنم

یاریگا-ئیلکای گوندۆگان بە جۆرێک خۆشحاڵە لە مانچێستەر سیتی کە دەیەوێت تا کۆتایی تەمەنی یاریکردنی لەو یانەیە بمێنێتەوە.

ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە ماوەی پێنج ساڵە لە مانچێستەر سیتییە، بەڵام لەم وەرزەدا ئاستی گەیشتووەتە لوتکە و خاوەنی ١١ گۆڵە لە پریمەرلیگ.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکی سکای سپۆرت دا سەبارەت بە مانەوەی تا کۆتایی وتی “راستییەکەی ئەوە دەبینم کە بتوانم تا کۆتایی لێرە بمێنمەموە، شێوازی کارکردنی ئێرە نەک تەنها لەنێو یاریگا، بەڵکو لە دەرەوەش بەجۆرێکی قەشەنگ بەڕێوەدەچێت کە هەرگیز لە هیچ شوێنێکی دیکە نەمدیووە. ئێرە زیاترە لە یانەیەکی تۆپی پێ و هەمیشە وەک خێزانێکە کە حەزدەکەیت لە دەوری بیت”.

گوندۆگان تەنها لە ٢٨ رۆژی رابردوودا توانیوییەتی ٧ گۆڵ تۆماربکات، ئەمەش پاش ئەوەی پیپ گواردیۆلا رۆڵی ناوەڕاستکاری پێشەوەی پێبەخشی.

یانەکەشی ژمارەی پێوانەیی شکاند بۆ زۆرترین بردنەوەی دوای یەک لە ئینگلتەرا و لە ئێستادا بێ رکابەر لە پلەی یەکەمی پریمەرلیگن بە جیاوازی ٧ خاڵ لەگەڵ یونایتد و یارییەکیش کەمترییان ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button