ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

کۆستا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەیەکی نوێ

یاریگا
دیێگۆ کۆستا، هێرشبەری ئیسپانی نزیکە لەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلیەوە بکات.

ماڵپەری ترانسفێر نیوز ئاشکرای کردووە، گۆڵکارەکەی پێشووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا، لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یانە بەڕازیلیەکە و پێشبینی دەکرێت بەم زووانە ئەو یاریزانە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات و گواستنەوەکەش بە خۆرایی بێ بەرامبەر دەبێت.

کۆستا مانگی دێسەمبەری ساڵی رابردوو دوای ئەوەی چەند کێشەیەک لە نێوانی و راهێنەری یانەکەی دروست بوو، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشاندەوە و ئێستا بێ یانەیە.

Back to top button