ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆستا دەگەڕێتەوە لالیگا

یاریگا
دیێگۆ کۆستا، هێرشبەری ئیسپانی پێشووی یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاتلێتیک مینیێرۆ لەلایەن یانەی رایۆڤایێکانۆ ئۆفەری پێشکەش کراوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە ئیسپانیەکە لەلایەن یانەی رایۆڤایێکانۆی وڵاتەکەی ئۆفەرێکی پێشکەش کراوە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات و، هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن.

کۆستا ساڵی 2018 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆتایی هات و پەیوەندی بە یانەی منیێرۆی بەڕازیلی کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە بەڕازیلیەکە، گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە.

Back to top button