ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: کۆستا ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید جێدێڵێت

یاریگا
دیێگۆ کۆستا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە و ئەم زستانە یانەکەی جێدێڵێت.

ماڵپەری فەرمی رۆخێ بلانکۆس بڵاویکردەوە دوای ئەوەی هێرشبەری یانەکەیان داوای کرد گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرێتەوە بۆ ئەوەی یانەکەیان جێبێڵێت، داواکەی پەسەند کرا و ئەو یاریزانە زستانی ئەمساڵ لە کاتی کردنەوەی دەرگای گواستنەوەکان، دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

کۆستا دوێنێ وەکو نارەزایەتیەک بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی داواکەی، بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و دواجار کەمێک پیس ئێستا داواکەی جێبەجێ کرا.

Back to top button