ئیتاڵیا

یوڤێنتوس یاریزانێكی وەك شوێنگرەوەی ڕۆنالدۆ دەستنیشان كردووە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا ، ئەوەیان ئاشكرا كرد یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی یاریزانێكی وەك شوێنگرەوەی ئەستێرەی یانەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەستنیشان كردووە.

بەپێی سەرچاوەكان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لە ئەمریكا كۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنێت ،بۆ ئەو مەبەستەش خانمە پیرەكە یاریزانێكی وەك شوێنگرەوەی هەڵبژاردووە.

بەپێی تۆڕی ” كالچیۆ مێركاتۆ ”ی ئیتاڵی یوڤێنتوس چاوی لە یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ویانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەنسۆ فاتیە بۆ شوێنگرتنەوەی دۆن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەمان سەرچاوە یوڤێنتوس 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو گرێبەستە ئامادە كردووە.

ئەنسۆ فاتی

بابەتی زیاتر

Back to top button