ئیسپانیا

دیمبلی زیانێكی دارایی لە بارسێلۆنا دەدات

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كە عوسمان دیمبلی دەبێتە زیانێكی دارایی بۆ بارسێلۆنا.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كرد لە ئەگەری بەشداریكردنی دیمبلی لە یاری بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئەوا دەبێت بارسێلۆنا بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ بدات بە بروسیا دۆرتمۆند.

لە هاوینی 2017 یانە كەتەلۆنییەكە بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ دیمبلی لە بروسیا دۆرتمۆندەوە گواستەوە بۆ ڕیزەكانی و لە گرێبەستەكەدا هاتووە كە یاریزانەكە 100یاری بۆ یانەكەی ئەنجام بدات ئەوا دەبێت بارسێلۆنا 5 ملیۆن یۆرۆی دیكە بدات بە یانە ئەڵمانیەكە.

دیمبلی تا ئێستا 99 یاری بە درێسی بلاوگراناوە ئەنجام داوە و توانیویەتی 20 گۆڵ تۆمار بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button