ئه‌وروپائیسپانیا

زانیاریی نوێ لەسەر پێکانەکەی هازارد

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە دەست بە یاریی کردن بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، ناوەڕاستکارەکەی شایانەکان نزیکەی 10 رۆژە بە هۆی پێکان، لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە و سەرەتا چاوەڕێ دەکرا چوار بۆ شەش هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بەم دواییە دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت، لە ماوەیەکی کەمدا بگەڕێتەوە.

هازارد لەوەتەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدەوە کردووە، تەنها بەشداری 34 یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button