ئینگلتەراگرنگترین

بەسەرهاتێکی کۆمیدی هازارد لە چێڵسی

یاریگا –

ئێدین هازاردی بەلجیکی بە یەکێک لە یاریزانە زۆرخۆرەکان ناسراوە، ئەم زۆرخۆرییەی زۆرجار رووداوی کۆمیدی و سەرنجڕاکێشی لێکەوتووەتەوە.

هەر لەسەر ئەو بابەتە، رۆژنامەنووسی ئینگلیزی ماتیۆ لاو، بەسەرهاتێکی کۆمیدی ئەستێرە بەلجیکییەکە دەگێڕێتەوە، کە چێڵسی ناچارکردووە داوا لە خواردنگەیەک بکەن خواردن بە هازارد نەفرۆشن.

رۆژنامەنووسەکە دەڵێت؛ کاتێک هازارد پەیوەندی بە چێڵسی کرد، لە یەکەم وەرز ئۆتۆمبێلێکی بەرگەر فرۆش لە نزیک یاریگای ساتمفۆرد بریج بوو، هازارد ئەوەندە زوو زوو دەچوو بۆ بەرگەر خواردن کار گەیشتە ئەوەی یانەی چێڵسی داوای لە خاوەنی خواردنگەکە کرد چیتر بەرگەر بە هازارد نەفرۆشن.

یاریزانە بەلجیکیەکە سێشەممەی رابردوو لە تەمەنی 33 ساڵی و پاش ئەنجامدانی زیاتر لە 700 یاری، بە یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگریاند.

زۆرخۆری یەکێک بووە لە گرفتە سەرەکییەکانی یاریزانەکە، دوای پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدی ئیسپانی و هەڵکشانی تەمەنی ئەو گرفتەی زیاتر تیادا دەرکەوت.

یاریزانەکە بەشێوەیەکی نائسایی کێشی زیادیکرد، ئەمەیش بووبووە هۆی دابەزینی ئاستی، تەنانەت لە مەشقەکانیشدا بە ئاستێکی خراپ دەردەکەوت، هەر بەو هۆیە کارلۆ ئانچێلۆتی چەندین جار نیگەرانی خۆی بە یاریزانەکە راگەیاندووە.

هازارد بە درێسی ریال مەدرید

بەڵام هیچ شتێک نەبووە هۆی گۆڕینی حەزی یاریزانەکە بۆ خواردن، ئەمەیش وایکرد تەمەنی یاریکردنی کورتربێت لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا.

هازارد لە ماوەی پێنج وەرزدا لەگەڵ لیل، 147 یاری کرد و خاوەنی 36 گۆڵ بوو، پاشان لە هاوینی ساڵی 2012 پەیوەندی بە چێڵسی کرد. لەو ماوەی لەگەڵ بلووز یاری کرد، 85 گۆڵی لە کۆی 245 یاریدا کرد. پاشان لە ساڵی 2019 بووە یاریزانی مەدرید و خاڵی وەرچەرخانی کاروانی وەرزشی هازارد بوو. چونکە لە کۆی چوار وەرزدا تەنیا بەشداری لە 54 یاریدا کرد و تەنیا چوار گۆڵی کرد.

لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکاش، هازارد خاوەنی 126 یارییە و 33 گۆڵیشی کردووە.

هازارد بە درێسی چێڵسی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button