ئیسپانیا

” من بم لە شوێنی براکەم، واز لە یاریکردن دێنم ”

یاریگا

ئیدین هازارد لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید هەڵوەشاندەوە و ئەو یانەیەی جێهشت و ئێستا یاریزانێکی ئازادە، بەڵام هیچ تیپێکی گەورە ئامادە نییە گرێبەستی لەگەڵ بکات.

هازارد بە پارەیەکی خەیاڵی پەیوەندی بە مێرنگی کرد، بەڵام هەرگیز بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەیتوانی ئەو ئاستەی چاوەڕێ لێدەکرا پێشکەشی بکات، بۆیە دواجار یانەکەی بەهۆی مووچە زۆرەکەی دوای فشارێکی زۆر ناچار بوو گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

کیلیان هازارد برای ئەستێرەکەی پێشووی یانە شاهانەکە لە دیمانەکەیدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ لەبارەی چارەنوسی براکەی دەڵێت

ئیدن لە مەدریدە، لەبەر ئەوەی منداڵەکانی لەم شارە دەچنە قوتابخانە و لەوێ ژیانێکی ئاسوودە بەسەر دەبەن لە ئێستادا هیچ پلانێکی نییە بۆ جێهێشتنی مەدرید. هەموو ڕۆژێک قسەی لەگەڵ دەکەم و ئاگاداری وردەکارییەکانی ژیانی ئەوم

براکەی هازارد لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا دەڵێت

دەزانم پلانەکەی بۆ داهاتوو چییە، بەڵام ئەگەر من لە شوێنی ئەو بومایە دەستبەرداری تۆپی پێ دەبووم و پێموایە دوای ساڵانی یەک لە دوای یەک لە تۆپی پێ، ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەوەی ئیدین زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی بێت

بابەتی زیاتر

Back to top button