فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: بەیاننامەی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە پێكانەكەی نەیمار

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانەكەی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی بڵاوكردەوە.

نەیمار لە یاری پێشووی یانەكەی بەرامبەر كان تووشی پێكانێكی سەخت بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە نەیمار دا سێلڤا دوای ئەو پێكانەی شەوی چوار شەممەی ڕابردوو تووشی بوو لە ماسولكەكانیدا ، دوای پشكنینە پزیشكیەكان دەركەوت یاریزانەكە بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بەوەش یاریزانەكە ناتوانێت لە یاری یانەكەی لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button