فۆرمولا وەنیاریگا

موچەی شۆفێرانی فۆرمولا ١ دوای گرێبەستە نوێیەکەی لویس هامڵتۆن

(لویس هامڵتۆن شۆفێری بەناوبانگی فۆرمولا ١ گرێبەستەکەی لەگەڵ مارسیدیس بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە، بەوەش دووبارە بووەوە خاوەنی زۆرترین موچە لە نێوان ئەستێرەکانی گۆڕەپانی فۆرمولا ١. هامڵتۆن بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش رکابەرەکانییەتی. بە بەراورکردنی بە ئەستێرەکانی تۆپی پێ، تەنها مێسی، رۆناڵدۆ و نێیمار موچەیان بەرزترە

 نوێترین ریزبەندی بەم جۆرەیە بە یۆرۆ

  1. لویس هامڵتۆن – مێرسیدیس(٤٠-٤٥ ملیۆن)
  2. ماکس ڤێرستاپین – رێدبوڵ  (٣٠ ملیۆن)
  3. فێرناندۆ ئەلۆنزۆ (ئاڵپین) (١٥ – ٢٠ ملیۆن)
  4. چارڵس لێکلیریک – فێراری (١١ ملیۆن)
  5. دانیێل ریکیاردۆ – مەکلارن (١١ ملیۆن)
  6. کارلۆس ساینز – فێراری (٨ ملیۆن)
  7. سیباستیان ڤیتڵ – ئەستۆن مارتن (٨ ملیۆن)
  8.  ڤاڵتێری بۆتاس – مێرسیدیس (٦ ملیۆن)
  9. چیکۆ پێێز – رێدبوڵ (٥ ملیۆن)
  10. کیمی رایکۆنین – ئەلفا رۆمیۆ (٤ ملیۆن)

 

Back to top button