ئینگلتەراگرنگترین

شازادە کەین بووە دووەم گۆڵکاری مێژوویی تۆتنهام

یاریگا-هاری کەین بووە دووهەم گۆڵکاری مێژوویی سپێرز پاش یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئێڤەرتۆن.

دوای گۆڵەکەی کەین، ناوبراو بووە خاوەنی ٢٠٩ گۆڵ بۆ تۆتنهام لە ٣١٨ یاریدا، بەوەش پێش بۆب سمز کەوت کە خاوەنی ٢٠٨ گۆڵ بوو. بەڵام ٥٧ گۆڵی ماوە تاوەکو ژمارە پێوانەییەکەی جیمی گریز بشکێنێت کە خاوەنی ٢٦٦ گۆڵە لە ٣٧٩ یاریدا لە ماوەی یاریکردنی بۆ سپێرز لە نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٧٠.

لەلایەکی تر بردنەوە مێژووییەکەی ئێڤەرتۆن بەرامبەر تۆتنهام بە ئەنجامی ٥-٤ دوای کاتی زیادکراو،  یەکەمجار بوو یارییەکەی خۆزێ مۆرینهۆ بەو ئەنجامە کۆتایی پێبێت و وە تەنها  شەشەم جاری ئەو راهێنەرە بوو، تیمەکەی چوار گۆڵی لێ تۆماربکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button