ئه‌وروپا

ڤیدیۆ- لە یاریەكی جامی پورتوگالدا ئەمبوڵانسێك لە نێو یاریگا لە كار دەكەوێت

یاریگا- دیمەنێكی پێكەنیناوی لە یاری نێوان سپۆرتینگ براگا و پۆرتۆ ڕوویدا ،دوای ئەوەی ئەمبوڵانسەكە لە ناو یاریگادا لە كار كەوت.

پۆرتۆ توانی بە تاكە گۆڵێك یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی پورتوگال لە سپۆرتینگ براگا بباتەوە.

دوای پێكانێكی سەخت بۆ یاریزان دیڤید كارمۆ یاریزانی سپۆرتینگ براگا ، ئەمبوڵانس هاتە یاریگا بۆ ئەوەی یاریزانەكە بگوازێتەوە ، بەڵام ئۆتۆمۆبیلەكە خۆی لە كار كەوت و یاریزانەكان بە پاڵ بردیانە دەرەوەی یاریگا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button