ئه‌وروپائینگلتەرا

ناوبژیوانێکی ئینگلیزی هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت

یاریگا
مایک دین، ناوبژیوانی ئینگلیزی لەلایەن هاندەرانی یانەی وێستهام یونایتدەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووە، دوای یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی وێستهام یونایتد و فولهام کە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، هاندەرانی وێستهام بە هۆی ئەوەی یاریزانی یانەکەیان توماس سوچک بەبێ هۆ لە یارییەکە بە کارتی سوور دەکراوە، هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن، هەرچەند دوای یارییەکە ئەنجومەنی پرێمەرلیگ کارتە سورەکەی سڕیەوە.

دوای ئەم روداوە یاریزانە دەرکراوەکەی وێستهام داوای لە هاندەرانی یانەکەی کردووە دان بەخۆیاندا بگرن و خۆزێ مۆرینیۆش پشتگیری ئەو ناوبژیوانەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button