ئینگلتەراگرنگترین

مایک دین باسی توندترین راهێنەر و یاریزانی پرێمەرلیگ دەکات

یاریگا –

مایک دین، ناوبژیوانی پێشووی ئینگلیزی کۆمەڵێک نهێنی لەسەر کاروانەکەی لە پرێمەرلیگ ئاشکرا دەکات.

مایک دین، بە توندترین ناوبژیوان لە مێژووی پرێمەرلیگ دادەندرێت، لە ساڵی 2000 چووە نێو کەشی پرێمەرلیگ و کاروانێکی پڕ لە کارتی زەرد و سووری بەڕێکرد.

لە ساڵانی نێوان 2003 تاوەکو 2013 ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بووە، ناوبژیوانیەتی چەندین یاری گەورەی لە ژێر چەتری فیفادا کردووە.

دین بۆ ماوەی 22 ساڵ ناوبژیوانی یارییەکانی پرێمەرلیگ بوو، لە وەرزی رابردوودا بڕیاری وازهێنانیدا. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاتلێتیک دین چەندین بابەتی نوێی ئاشکرا کرد.

مایک دین روونیدەکاتەوە، ئارسن ڤینگەر، راهێنەری ئارسیناڵ توندترین راهێنەر بووە لە مامەڵە کردندا، بە تایبەت لە دوای دۆڕانەکانی ئارسیناڵ، گلەییەکی زۆری لە ناوبژیوانان دەکرد.

لە وەڵامی پرسیارێکیدا دیکەدا، دین دەڵێت؛ کرەیگ بێلامی، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی، بێزارەکەرترین یاریزان بووە لە کاروانەکەیدا، چونکە زۆر گلەیی دەکرد و لە مامەڵە کردنیشدا توند بوو.

کرەیگ بێلامی زۆر توند بوو، هاوشێوەی رۆبی ساڤاج و جۆی بارتۆن، بەڵام زۆر بەباشی مامەڵەم لەگەڵدا کردن، بەڵام بێلامی توندترین یاریزان بوو. دەزانم بۆچی وابووە، چونکە هەر یاریزانێک دەیەوێت لە دوای تەواوبوونی یارییەکان، سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت. بێلامی زۆر لەسەر ئەم بابەتە توند بوو.

لە دوای وازهێنانی، ئێستا مایک دین شیکەرەوەیە لە بەرنامەی سۆکەر ساتردەی، لە تۆڕی سکای سپۆرتس.

مایک دین ناوبژیوانی 893 یاری کردووە، 3125 کارتی زەردی بەکارهێناوە و 87 کارتی زەردی دووەمیشی بەکارهێناوە و یاریزانی دەرکردووە، هەروەها 104 جار کارتی سووری راستەوخۆی بەڕووی یاریزاناندا بەرزکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button