ئینگلتەرا

” لێدانە سزاکەی مانچێستەر سیتی دروست بوو ”

یاریگا

مایک دین ناوبژیوانی خانەنشینکراوی پێشووی پرێمەرلیگ پێیوایە ئەو لێدانە سزایەی لە دێربی مانچێستەر بۆ مان سیتی هەژمار کراوە بە دروست و بێ کێشە بووە.

پۆڵ تیرنی لە گێمی یەکەمی یارییەکەی دێربی مانچێستەر، سەرەتا فاوڵەکەی ڕاسموس هۆیلۆن یاریزانی مان یونایتدی بەرامبەر رۆدری پشتگوێ خست، بەڵام دوای پێداچوونەوەی ڤیدیۆیی بۆ دیمەنەکە لێدانی سزای پێشکەشی تیپی میوان کرد.

لێدانە سزایەک کە ئێرلینگ هالاند جێبەجێ کرد و گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد، مشتومڕێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، کەچی مایک دین وەک پسپۆڕێکی ناوبژیوانی بەرگری لە بڕیارەکەی تیرنی کرد و گووتی

ڕەنگە هەژمار کردنی ئەمجۆرە لێدانە سزایانە قورس بێت، بەڵام بە بۆچوونی من بڕیارەکەی ناوبژیوان بە تەواوی دروست بوو. یاریزانێک کە لە پێگەی بەرگریدایە نابێت دەستوەردانێکی لەو شێوەیە لە ناو ناوچەی سزادا بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button