ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا بڵاوكردەوە.

لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا سێڤییا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

تێر شتیگن ، بۆسكێتس ، گریزمان ، میسی ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ ، لینگلێت ، پیدری ، ترینكاو ، ئەلبا ، ماتیۆس ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فێربۆ ، ئیناكی پینا ، ئیلایكس ، مینگوێزا ، كۆنراد ، كۆلادۆ.

بەهۆی پێكانەوە سێرجینۆ دیست و میرالیم پیانیچ و برایسوەیت لە لیستەكەدا نین.

بابەتی زیاتر

Back to top button