ئیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

رەنگە مانچێستەر یونایتد و ریاڵ سۆسیداد لە تورین بەیەک بگەن

یاریگا-رێکارەکانی سەر سنووری ئیسپانیا بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بووەتە رێگر لەبەردەم یاری نێوان مانچێستەر یونایتد و ریاڵ سۆسیداد لە خولی ئەورووپا.

بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووان لە ئینگلتەرادا، ئیسپانیا رێگە نادات هیچ گەشتێک لەو وڵاتەوە بۆ وڵاتەکەی بکرێت، لە هەمان کاتدا یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا داوای لە هەردوو یانە کردووە چارەسەرێک بدۆزنەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، رەنگە بەرپرسانی ئیتاڵیا رێگەبدەن ئەو یارییە لە تورین و لە یاریگای یوڤێنتۆس بەڕێوەبچێت. بۆ ئەم پێشنیارەش پێویستە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا هەردوو یانە ئەو پرسە یەکلابکەنەوە.

لەبەر هەمان هۆکار، یاری نێوان لایپزیگ و لیڤەرپوول لە کێشەدایە، چونکە ئەڵمانیاش هاوشێوەی ئیسپانیا، رێگە بە گەشت نادات لە ئینگلتەراوە بۆ وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button