ئیسپانیا

هازارد: پێكان كۆتایی جیهان نیە و من زۆر بەچانسم

یاریگا-

ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە پێكان كۆتایی جیهان نیە.

لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕادیۆی ” كادینا كۆپی ” ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە ووتی:

” كاتێك تووشی پێكان دەبیت دەبێت لە مالەوە بمێنیتەوە ، خێزانەكەم یارمەتیم دەدات بۆ ئەوەی ئەو كاتانە بەسەر ببەم ، بۆیە زۆر بەختەوەر و بەچانسم”.

هەروەها ووتیشی: پێكانەكان كۆتایی جیهان نیە ، چونكە لەو كاتەدا من كاتەكانم لەگەڵ خێزان و منداڵەكانم بەسەردەبەم ،كاتێك تووشی پێكان دەبیت و تەنهایت ئەواشتەكە زۆرقورستر دەبێت.

ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی بەلجیكا ووتیشی: كاتێك تووشی پێكان دەبیت دەتوانیت زۆر شت بكەیت ، دەتوانیت كار بكەیت بۆ ئەوەی زووتر چاك ببیتەوە ، بەڵام ئەو پێكانانەی من كاتی دەوێت بۆ چاكبوونەوە ، پێوویستە چاوەڕێ بكەم ، بۆیە لەگەڵ خێزانەكەم لە مالەوە كات بەسەر دەبەین.

” تەمەنم 30 ساڵە بەڵام لە بارودۆخێكی زۆر باشدام ، دەتوانم پێنج بۆ شەش ساڵی دیكە بەردەوام بم لە یاریكردن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button