ئیتاڵیا

فونیسكا: لەبەر ئەم هۆكارە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترینە لە جیهاندا

یاریگا-

پاولۆ فونیسكای پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی ستایشی ئاستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی كرد.

یوڤێنتوس توانی لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆمی تایبەت بە خۆی لە ڕۆما بباتەوە , بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام , لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 21ی سێریا ئەی .

لە دوای یاریەكە فونیسكا ووتی: یاریەكی باشمان ئەنجامدا , بەڵام نابێت لە بیری بكەین كە بەرامبەر یوڤێنتوس یاریمان كرد , ئەوان بە باشی بەرگریان كرد .

سەبارەت بە گۆڵەكەی كریستیانۆ ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە ووتی: ئەوە هۆكاری ئەوەیە كە ڕۆناڵدۆ باشترینی جیهانە.

” لەبەر ئەوەی دەتوانێت لە هەر شوێنێكی یاریگا گۆڵ تۆمار بكات ، هەڵەمان نەكرد لەو گۆڵەدا ، بەلام لە كۆتاییدا ئەوە ڕۆناڵدۆیە “.

خانمە پیرەكە بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی خولەكە دێت , گورگەكانیش بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button