ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریاڵ مەدرید نرخی ئیسکۆ دیاری دەکات

یاریگا-ریاڵ مەدرید ئەوەی یەکلاکردووەتەوە هاوینی داهاتوو ئیسکۆ ئالارکۆن دەفرۆشێت.

بەگوێرەی ئیستادیۆ دیپۆرتیڤۆ، قەڵای سپی بڕیاریداوە بەرامبەر بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بفرۆشێت. لە گواستنەوەی زستانەدا هیچ یانەیەکی خوازیار نەبوو ئەو نرخە بدات بەڵام مەدرید سوورە لەسەر ئەوەی هاوینی داهاتوو کڕیارێکی بەو نرخە بدۆزێتەوە.

ئیسکۆ تەمەنی تەنیا ٢٨ ساڵە و گرێبەستەکەی لە هاوینی ٢٠٢٢ بەسەردەچێت بەڵام ماوەی دوو وەرزە ئاستی بە تەواوی دابەزیوە و بە کەمی لە یارییەکانی ریاڵ مەدرید بەشداری پێدەکرێت. لە ئێستادا یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی  نزیکترینە لەو یاریزانە بەگوێرەی پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button