ئه‌وروپا

ئەستێرەیەكی لازیۆ تواناكانی خۆی پێشكەش بە ڕیاڵ مەدرید دەكات

یاریگا- یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی لازیۆی ئیتاڵی ، سێرجی میلینكۆڤیچ ساڤیچ تواناكانی خۆی پێشكەش بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كرد.

ئەستێرە تەمەن 25 ساڵانەكەی هەڵبژاردەی سڕبیا و یانەی لازیۆی ئیتاڵی تواناكانی خۆی پێشكەش بە یانە شاهانەكە كرد تا پەیوەندی بە ڕیزەكانیانەوە بكات و یەكێك لە خەونەكانی منداڵی  بێتە دی.

سێرجی ساڤیچ لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە خەونی ئەوەیە ڕۆژێك یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید بكات.

شایەنی باسە ناوی ئەستێرەكەی لازیۆ لە هاوینی ڕابردوودا بە چێڵسی و مانچێستەر یونایتدەوە بەسترابوویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button