ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس پیرۆزبایی لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات

یاریگا- یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پیرۆزبایی لە ئەستێرەی یانەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات بە بۆنەی سالڕۆژی لەدایك بوونیەوە.

پەڕەی فەڕمی یوڤێنتوس پیرۆزبایی لە كریستیانۆ دەكات و نووسیوویەتی: “هیوای باشترین بۆ كریستیانۆ دەخوازین بە بۆنەی گەشتنی بە تەمەنی 36 ساڵ .

” ڕەنگە لە یاری ڕۆژی سێ شەممە بەرامبەر ئینتەر میلان نەیتوانیبێت جوان ئاهەنگ بگێڕێت ، دوای بردنەوە لە ئینتەر”.

هەروەها نووسیوویشیانە: ساڵان تێدەپەڕێت ، بەڵام خواستی ڕۆناڵدۆ بۆ بەردەوام بوون لە كاركردن و باشتر بوون ناگۆڕێت.

“بە درێژایی كارەكەی بەردەوامە لە هەوڵدان و خۆ ماندوو كردن و بردنەوە ،ئەوە ڕێگای ئەوە لە پیشە ناوازەكەیدا”.

” ژمارە و نازناوەكانی قسەی بۆ دەكەن ، بەردەوامە لە گۆڵ تۆماركردن و ئەنجامدانی كاری قورس و سەخت”.

“، بەردەوام بە سەختی ڕاهێنان دەكات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە گەشەكردن و پێشكەشكردنی باشترین ئاست ”.

” سەركەوتن تەنها بەم شێوەیە بنیات دەنرێت ، بۆ ئەوەی هەرگیز نەوەستیت و هەمیشە ئاستت بەرز بێتەوە ”.

یانە ئیتاڵیەكە لە بەردەوامی ستایشی ئاستی ئەستێرەكەیان ” كاتێك پێووسیت بێت ئاستت بەرز بێتەوە كریستیانۆ هەمیشە لەوێ ئامادەیە ، ئەو چوار نازناوی لە ماوەی ئەو دوو وەرزەدا بردووەتەوە ئەوانەش بەڵگەن ”.

” تەنها لە ماوەی ئەم وەرزەدا 15 گۆڵی لە 16 یاریدا تۆمار كردووە لە خولی ئیتاڵی و لە ڕیزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی خولەكە دێت ، هەروەها لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان لە 23 یاریدا 22 گۆڵی تۆمار كردووە ”.

لە كۆتایشدا نووسیوویانە: ئەمڕۆش هەموومان چەپڵەی بۆ لێدەدەین ، وەك هەمیشە هیوای باشترینەكانی بۆ دەخوازین ، كریستیانۆ ڕۆژی لەدایك بوونت پیرۆز.

بابەتی زیاتر

Back to top button