چامپیۆنزلیگگرنگترین

یارییەکەی لیڤەرپوول و لایپزیگ لە مەترسی هەڵوەشاندنەوەدایە

یاریگا-رێگە بە لیڤەرپوول نادرێت پێبنێتە خاڵکی ئەڵمانی بۆ یاری قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر لایپزیگ.

ئینگلتەرا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەڵمانیا سنووری لەگەڵ داخستووە بەهۆی زۆری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا لانیکەم تاوەکو ١٧-٢ ئەمەش دوای وادەی یارییەکەی نێوانیانە.

یوفا تاوەکو بەرواری ٨ی ئەم مانگەی داوە بە لایپزیگ تاوەکو چارەسەرێکی دیکە بدۆزێتەوە، یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە بە پێچەوانەی ئێستا یاری یەکەم لە خاکی ئینگلتەرا ئەنجام بدرێت بەو پێیەی ئەڵمانییەکان دەتوان سەردانی ئینگلتەرا بکەن.

یاریییەکان لە ١٦ی ئەم مانگەوە دەست پێدەکەن و بڕیار وابوو یەکەم یاری لە نێوان لایپزیگ و لیڤەرپوول بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button