ئیسپانیا

فەرمی: ڕیاڵ مەدرید جۆری پێكانەكەی هازاردی ئاشكرا كرد

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانەكەی ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی یانەكەی بڵاوكردەوە.

لە مەشق و ڕاهێنانەكانی دوێنێی یانەكەی ئەستێرە بەلجیكیەكە تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری تێدا بكات.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یانەكە ڕایگەیاند :

“پاش پشكنینە پزیشكیەكان كە لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە كراوە دەركەوتووە یاریزانەكە لە ماسولكەی پێشەوەی قاچی چەپیدا پێكانی هەیە”.

شایەنی باسە لە بەیاننامەكەدا ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا نەكراوە ، بەلام بە پێی سەرچاوەكان هێرشبەرە 30 ساڵانەكە ماوەی 4 بۆ 6 هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button