بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ڤیڵاس بواش سڕکرا لە مارسیلیا و یانەیەک لێی نزیک بووەتەوە

یاریگا-ئەندرێ ڤیڵاس بواش لە هەواڵێکی کتوپڕدا دوێنێ وازهێنانی لە مارسیلیا راگەیاند بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ یانەکە دوای ئەوەیش مارسیلیا ئەو راهێنەرەی سڕکرد تا یەکلابوونەوەی چارەنووسی.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی یانەکەدا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، راهێنەرەکەی پێشووی تۆتنهام وتی “دەست لەکار کێشانەوەم پێشکەش کردووە بۆ وازهێنان و یەک دۆلارم لێیان ناوێت، تەنها دەمەوێت لێرە بڕۆم و هۆکارەکەشی ناکۆکییە لە شێوازی بەڕێوەبردن”.

بواش نموونەیەکی هێنایەوە کە ئۆلیڤەر نچامی یاریزانی یانەکەی فرۆشراوە بە بێ ئەوەی ئەو ئاگاداربووبێت و دواتر لە ماڵپەڕی مارسیلیا هەواڵەکەی زانیووە لە کاتێکدا ئەم دژی ئەو بڕیارە بووە، هەروەها یانەکە یاریزانی هێناوە لە کاتێکدا ئەم رەتیکردووەتەوە ئەو یاریزانەی بوێت.

یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی یەکەم یانەکە کە ئارەزووی بەدەستهێنانی ئەو راهێنەرە دەکات پاش جیابوونەوەی فەرمی لە مارسیلیا.

مارسیلیا بە سەرەتایەکی باش لەم وەرزە دەستیپێکرد بەڵام لە کۆتا چوار یاری رابردوودا تووشی بەرامبەربوونێک و سێ شكست هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button