ئه‌وروپائیتاڵیا

راهێنەرەکەی ئاتالانتا تووشی کێشەیەکی سەیر بووە

یاریگا
جیان پیرۆ گاسپرینی، راهێنەری یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا لەلایەن هاندەرانی یانەی لازیۆ بێ رێزی بەرامبەر دەکرێت.

رۆژنامەی ئیکۆ دێ بێرگامبۆ ئاشکرای کردووە، بەم دواییە کەسێکی نەناسرا ژمارە مۆبایلی تایبەتی راهێنەرەکەی یانەی ئاتالانتای لە ناو هاندەرانی یانەی لازیۆ بڵاوکردووەتەوە و لەو ماوەیەدا پەیوەندی و نامەی زۆریان بۆ ئەو راهێنەرە ناردووە و زۆربەیان بێ رێزی بەرامبەر دەکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە پۆلیسی ئیتاڵیا ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە دەست پێکردووە، بەڵام تاوەکو هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە.

Back to top button