یاریگا

یانەیەکی ئینگلیزی چاوی لەوەیە خانمێک بکەنە ڕاهێنەری یانەکەیان

یاریگا- یانەیەکی ئینگلیزی لەسەر ئاستی پیاوان، چاوی لەوەیە خانمە ڕاهێنەرێک بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکەیان.

بە گوێرەی ئەو هەواڵەی لە میدیای ئینگلیزی و، لە نێویاندا دەیلی مەیڵ بڵاو کراوەتەوە، یانەی ویمبڵدۆن بە نیازن ئیما هاییس وەک ڕاهێنەری یانەکەیان دەستنیشان کرد بۆ پڕکردنەوەی پۆستە چۆڵەکە کە تازەکیی ڕاهێنەرەکەیان دوورخستۆتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە خولی پلە یەکی ئینگلیزی.

خانمە ڕاهێنەر ئیما هاییس، سەرپەرشتیاری تیمی خانمانی چێڵسیە و لەوەتەی ساڵی 2012 ئەو ئەرکە بەڕێوە دەبات و چەندین نازناویشی بۆ بردوونەتەوە. لە نوێترین ئامارەکانیشیدا تا ئێستا 33 یاریی بێ شکست کۆتایی پێ هێناوە.

بە دەستنیشان کردنی بۆ ئەرکەکەی لەگەڵ وێمبڵدۆن، دەبێتە یەکەمین ئافرەت یانەیەکی پیاوان بەڕێوە ببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button