ئیسپانیا

ئیسكۆ داوای ڕۆشتن لە ڕیاڵ مەدرید دەكات

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی فرانچیسكۆ ئیسكۆ داوای ڕۆشتن دەكات لە ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی زستانەدا كە ئەمشەو كۆتایی دێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی كواترۆ ئیسكۆ داوای لە یانەكەی كردووە ڕێگە بدات دەستبەجێ یانەكە جێبهێڵێت ، بەڵام یانەكە ڕاستەوخۆ داوایەكەی ڕەتكردووەتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە ئیسكۆ بێزارە لە بڕیارەكانی زەینەدین زێدانی ڕاهێنەر بەوەی لەسەر كورسی یەدەگ دایناوە و بەشداری پێناكات لە یاریەكاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button