ئینگلتەرا

محەمەد سەڵاح: تەكنەلۆژیای ڤیدیۆم خۆش ناوێت

یاریگا- محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە وێستهام.

لیڤەرپول توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە وێستهام بباتەوە، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 21ی خولی ئینگلیزی.

لە دوای یاریەكە سەڵاح ووتی: بردنەوەیەكی باش بوو بۆمان ، دووەم بردنەوە بوو لەسەر یەك لە دەرەوەی یاریگای خۆمان ، ئەوان یانەیەكی سەخت بوون و یاریەكی باشیان ئەنجامدا ، پێوویستە بەردەوام بین لە بردنەوە ، ئەگەر بمانەوێت نازناوی پریمەرلیگ بەدەست بهێنین.

سەبارەت بە تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی هێرشبەرە میسڕیەكە ووتی: ڤارم خۆش ناوێت ، ئەو چێژی تۆپی پێ دەكوژێت بە ڕای من ، بۆیە ئەو تەكنەلۆژیایەم خۆش ناوێت.

شایەنی باسە محەمەد سەڵاح پێشەنگی گۆڵكارانی پریمەرلیگی گرتووە بە تۆماركردنی 15 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button