ئیسپانیا

فەرمی: بارسێلۆنا وەلامی دزەپێكردنی گرێبەستەكەی میسی دەداتەوە هەڕەشە لە ئەنجامدەرانی دەكات

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە فەرمی وەڵامی دزەپێكردنی وردەكاری گرێبەستەكەی ئەفسانەی یەكەمی یانەكەی لیۆنێل میسی دەداتەوە.

ڕۆژنامەی ئیل مۆندۆ وردەكاری گرێبەستەكەی میسی ئاشكرا كرد.

بەپێی بەیاننامە فەرمیەكەی بارسێلۆنا ، یانەكە لە بڵاوبوونەوەی ئەو بەڵگەنامە تایبەتەدا پەشیمانی و دڵتەنگی خۆی دەردەبڕێت و ئەوە بە نهێنیەكی نێوان هەردوولا دەزانێت.

هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە یانەكە ڕەتیدەكاتەوە هیچ بەرپرسیاریەتیەكی هەبێت لە دزەپێكردنی ئەو وردەكاریانە و دووپاتیشیكردەوە ڕێكاری یاسای توند بەرامبەر ڕۆژنامەی ئیل مۆندۆ  دەگرنە بەر.

لەكۆتایشدا ڕایانگەیاند پاڵپشتی تەواوی لیۆنێل میسی دەكەن و دژی هەر هەوڵێك دەوەستنەوە كە بیەوێت ناوی ناشرین بكەن لە یانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button