ئیسپانیاگرنگترین

گرێبەستە زەبەلاح و نائاساییەکەی مێسی ئاشکرادەبێت

Korek Telecom

یاریگا-لیۆنێل مێسی زیاد لە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆی تەنها لە ماوەی چوار ساڵدا وەرگرتووە لە بارسێلۆنا!

رۆژنامەی ئێل موندو ئاشکرایکردووە لە ساڵی ٢٠١٧دا  کاتێک مێسی گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، شایستە داراییەکانی بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزکردووەتەوە لەگەڵ جۆسیب بارتومیوی سەرۆکی ئەوسای یانەکە. بە جۆرێک لەوکاتەوە هەموو ساڵێک ١٣٨ ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە . لەو بڕە ١١٥ ملیۆنی موچە بووە و ٧٨ ملیۆنیش خەڵاتە داراییەکانی دیکە.

بەوەش کاتێک لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، مێسی لە ماوەی ئەم گرێبەستەیدا زیاد لە نیو ملیار یۆرۆی وەرگرتووە، بە ووردی دەکاتە٥٥٥ ملیۆن و ٢٣٧ هەزار یۆرۆ.

سەرچاوەکە مووچەی مێسی بە بەشێکی گەورەی قەیرانە داراییەکانی بارسا لە قەڵەمداوە کە ئێستا قەرزەکانی ئەو یانەیە گەیشتووەتە زیاد لە یەک ملیار یۆرۆ.

داهاتە خەیاڵییەکەی مێسی لەگەڵ بارسادا، دەیکاتە خاوەن زۆرترین موچە لە مێژووی سەرجەم وەرزشەکاندا تا ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!