ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگیاریگا

دوای ڕیمۆنتاداکە، لیڤەرپووڵ پاداشتی ئۆریگی دەداتەوە

یاریگانێت- وا دیارە لیڤەرپووڵ نایەوێت یەک لە ڕەگەزە گرنگەکانی ڕیمۆنتاداکەیان لە دژی بارسێلۆنا لەبیر بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ئۆریگی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پاداشت دەداتەوە.

هێرشبەرە بەلژیکییەکەی ڕێدز کۆتایی وەرزی داهاتوو بۆندەکەی لەگەڵ ڕێدز تەواو دەبێت و لیڤەرپووڵیش هەوڵی ئەوە دەدات بۆی نوێ بکاتەوە، ئەوەش لەپای ئەو ئاستەی بەرامبەر بارسا پێشکەشی کرد و دوو گۆڵی لە کۆی چوار گۆڵەکە بۆ تۆمار کردن.

هێرشبەرەکەی لیڤەر کە ساڵی پاری بە خواستن لە یانەی ڤۆڵسڤبێرگی ئەڵمانی بەسەر برد، توانی لە یاری گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕۆڵێکی لەبیرنەکراو ببینێت لە سەرکەوتنی یانەکەی بەسەر بارسێلۆنادا کە یاری چونیان لە کامپ نو بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە مێسی و هاوڕێکانی دۆڕاندبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button