ئینگلتەرا

ماوەی دووركەوتنەوەی هاری كەین ئاشكرا بوو

یاریگا- یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئەستێرەیەكی گرنگی یانەكەی لەدەستدا دوای ئەوەی لە كۆتا یاری یانەكەی تووشی پێكان بوو.

لە یاری تۆتنهام بەرامبەر لیڤەرپول ، هاری كەین تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

بەپێی ڕۆژنامەی ” میرۆر ”ی بەریتانی پێكانەكەی كەین خراپترە لەوەی چاوەڕوان دەكرا ، كە مۆرینهۆی ڕاهێنەر پێشتر ڕایگەیاند بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك دووردەكەوێتەوە.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكرد پێكانی هێرشبەرەكەی سپێرز خراپترە لەو پێشبینیانە و گۆڵكارە 27 ساڵانەكە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

وا چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێرێكی داهاتوودا تۆتنهام بەشێوەیەكی فەرمی جۆری پێكانەكەی و ماوەی دووركەوتنەوەكەی ئاشكرا بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button