ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ و لوكاكۆ سزا دران

Korek Telecom

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا دادوەری وەرزشی ئیتاڵیا سزای هەردوو یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و ڕۆمێرۆ لوكاكۆ ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی دا.

لە یاری جامی ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان كە یاریەكە بە بردنەوەی دووەمیان كۆتایی هات هەردوو یاریزان دەبێت بە شەڕیان ( لێرەوە بینەری پێكدادانەكەی هەردوو یاریزان بە ).

بەپێی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دادوەری وەرزشی بڕیاریدا بە ڕاگیرانی هەردوو یاریزان بۆ یەك یاری لە جامی ئیتاڵیا.

بەوەش لوكاكۆ ناتوانێت لەیاری داهاتووی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر یوڤێنتوس یاری بكات و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچیش وەرزی داهاتوو لە یەكەم یاری هەمان جام ناتوانێت بەشداری بكات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!