ئینگلتەرا

تۆخێل داوای گرێبەستێكی گەورە دەكات

یاریگا- تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی یەكەم ئامانجی خۆی لە گواستنەوەكانی زستانەدا ئاشكرا كرد بۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكە.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا فرانك لامپارد لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی دوورخرایەوە و تۆخێل لە شوێنی دانرا.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند ئامانجی یەكەمی ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكەیە.

بەپێی سەرچاوەكە یانە لەندەنیەكە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی گۆڵكارە لێهاتووەكە داناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button