ئیسپانیا

دی یۆنگ: نازانم چەند گۆڵم تۆمار كردووە

یاریگا- فرانكی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆلەندی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە ڕایۆ ڤالیكانۆ.

بارسێلۆنا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ڕایۆ ڤالیكانۆ بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا.

دوای یاریەكە دی یۆنگ ووتی: نازانم چەند گۆڵم تۆمار كردووە ، من دەچمە هێڵی پێشەوە بەوەش دەتوانم گۆڵی زیاتر تۆمار بكەم.

هەروەها ووتیشی: ئێمە هەلی زۆرمان بۆ ڕەخسا بۆ گۆڵ تۆماركردن بە باشی یاریمان كرد ، دەبێت بەم شێوەیە بەردەوام بین و بەرەو پێشەوە بڕۆین ، زۆر گرنگ بوو گەشتنمان بە یاری قۆناغی چارەكی كۆتایی.

لە كۆتایشدا ووتی: بێگومان لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button